هاووڵاتییەکی کورد لە سنە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پووریا ئەحمەدی، خەڵکی سنە، کە بانەمەڕی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٤:٣٢


هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پووریا ئەحمەدی، خەڵکی سنە، کە بانەمەڕی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بە پێی راپۆرتێکی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە، ١٧ی رەشەمەی ٢٧١٩ (٧ی مارسی ٢٠٢٠)، پووریا ئەحمەدی، بەرپرسی پەروەردەی حیزبی یەکگرتووی نەتەوەیی لقی کوردستان، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە سێ مانگ و یەک رۆژ بەندکران مەحکووم کرا.


بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی " پڕوپاگەندە دژی نیزام" مەحکووم کراوە.


پووریا ئەحمەدی، رۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٩٨ (١٣ی مەی ٢٠١٩)، پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە