هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە درا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کور دلە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە سێدارە درا.

١ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٠٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کور دلە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە سێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شیروان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە ”موراد شاسواری“ ڕاگەیاندووە کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو.

موراد شاسواری ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە لە بەبەندیخانەی ناوەندیی شیروان ڕاگیرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ٢٠١٩ەوە لانیکەم ٣ هاووڵاتیی کورد لە خوراسانی باکوور لەسێدارە دراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە