هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٢٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێبج شەممە (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”عوسمان زەبرە“ و دەستبەسەریان کردووە.

عوسمانی زەبرە دانیشتووی گوندی تاچیناوێ بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە