هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕۆژی سێشەممە (٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣٠ی حۆکتۆبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”ئەمیر حاجی پوور“ تەمەن ٣٠ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

ئەمیر حاجی پوور میوەفرۆش بووە و لە شوێنی کارەکەی (میوە فرۆشی کوردستان) دەستبەسەر کراوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی  گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان  دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە