هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٤٧

 

هەنگاو: هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شةۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بێژاوێ بە ناوی ”سەید وەهاب عەلیزادە“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید وەهاب بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کران، چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە