هاووڵاتییەکی کورد لە ماکۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٩:١٨

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ”میلاد قزڵباش“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

میلاد قزڵباش پێشتر و ٩ ساڵ پێش ئێستاش بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە