هاووڵاتییەکی کورد لە ماکۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ماکۆ بە تۆەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٣١ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ماکۆ بە تۆەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی ”فواد وکاڵەتی“ ناسراو بە ”فواد ئاگرین“ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەو لاوە کوردە بە هۆی بڵاو کردنەوەی چەند پۆستێکی ئینستاگرامی لەپەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی ماکۆ دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕێنی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی فواد ئاگرین، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە