هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢١:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادی لە گەڕەکی بەری شیلانی ئەو شارە بە بێ پێشاندانی بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”شەپۆل خزرپوور“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەپۆل خزرپوور بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە