هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سزاکەی جێبەجێ کرا.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٥٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سزاکەی جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٤ی مارسی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی  ناسر وەلی زاد خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازابوویەوە، جێبەجێ کرا.

ناسر وەلی زاده تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە لە بەندی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە