هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٧:٥٠


هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”فەرزاد شەکەری“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجی کراوە.


فەرزاد شەکەری خەڵکی گوندی ”کەل داوود“ی سەرپێڵی زەهاو بووە کە چوار ساڵ پیش بە تۆمەی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٣٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە