هاووڵاتییەکی کورد لە ئێلام لەسێدارە درا

هەنگاو: سەرەتای مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە کە هەتا ئێستا ه.

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٧:٣٧

 

هەنگاو: سەرەتای مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە کە هەتا ئێستا هەواڵەکەی میدیایی نەبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢ی دێسامبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی کە لە سێدارە دراوە ”ڕەزا نووری‘ تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار ڕاگەیاندووە.

ڕەزا نووری ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا هەواڵەکەی میدایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە