هاووڵاتییەکی کورد لەپاوە دەستبەسەر کرا، لە مانگی دێسامبردا ٥١ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە دەستبەسەر و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگی دێسامبردا، ٥١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی

٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە دەستبەسەر و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگی دێسامبردا، ٥١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٧ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە لاوێکی کوردیان بە ناوی ”باست محەمەدی“ دەستبەسەر کردووە.

باست ئەحمەدی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی محەمەد خان و خەڵکی گوندی ”دەرەبەیان“ی پاوەیە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی وێڕای پشطڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە باست دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان (مەیدانی نەفت) گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دێسامبرد ٥١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣٧ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە