هاووڵاتییەکی کورد لە ڕامسەر دەستبەسر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ڕامسەری پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:١٥

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ڕامسەری پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شممە (٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٣ی امسی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیارانیان بە ناوی ”جەلال ڕوستەمی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات جەلال ڕوستەمییان لە شوینی کارەکەی (شیرینی فرۆشی) و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی شایەنی کامیارانە و دوای دوو ڕۆژ بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە