هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەکاتی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەر کردنی، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەکاتی هەوڵی هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ئەو شارە بۆ دەستبەسەر کردنی، بە هۆی بەربوونەوە لە .

١٣ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەکاتی هەوڵی هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ئەو شارە بۆ دەستبەسەر کردنی، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزە ئینتزامییەکانی ئورمیە لەگەڕەکی شارەکی زانکۆی ئەو شارە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”عەرەب تیوو“ تەمەن ٣٨ ساڵی ، کوڕی فەرەیدوون و هەوڵی دەستبەسەر کردنیان داوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تیوو لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند ”ناوبراو لەکاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە ئینتزامییەکان و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر بان، سەری بەر ئەرز کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە“.

هێزە ئینتزامییەکان بە بیانووی دۆزینەوەی ماددەی سڕکەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ویستوویانە کە دەستبەسەری بکەن.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاندووە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕەوانەی ساردخانەی ئورمیە کراوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە