هاووڵاتییەکی ئیلامی بە تۆمەتی پشتگیری ڕۆژئاوا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ئەحمەد شەکەری“ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلام و بە تۆۆمەتی ”تێکدانی بیروڕای گشتی“ لە کاتی خۆپێشاندانەکان بە سەر ناوبراو سەپاوە.

ئەحمەد شەکەری ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە