هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی قەرەگوڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٣٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢١٧٩/ ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی ە ناوی ئیبراهیم مەردانی و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بۆکان ڕایگەیاندووە، ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم مەردانی ماڵی ناوبراویان پشکنینەوە و کەل و پەلە تایبەتییەکانیان وەکوو لەبتۆب و موۆبایل زەوت کردووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەرکراوە و تا کاتی دارشتنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە