هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی

١١ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٢:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)، وەلی نەسری تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی  دادوەر سەعیدی حکومی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆرشی سنە وەلی نەسری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی هەوڵ دان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١ ساڵ بەندکرا حوکم داوە.

بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان لە ئێراندا، زیاترین حوکم جێبەجێ دەکرێت و بەو پێیە تەنیا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکە جێبەجێ دەکرێت.

وەلی نەسری ڕۆژی سێشەممەی ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١٩ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە