هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد ئەمین کەنعانی، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنە لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆرسی سنەوە حوکمی ٥ سآڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لە ڕێكەوتی ١٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن دادوەر سەیدی و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی  دژبەری حکوومەتی ئێران دەر کراوە.

محەمەد ئەمین کەنعانی، لە ڕێکەوتی (٢٤ی رەزبەری ٢٧١٨/ ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ١٠٠ ڕۆژ بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە