هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران” حوکمی بەندکرانی بە

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران” حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی رەزبەری ٢٧١٩(٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئازاد ساڵحیان” دەستبەسەر کراوە و بە مەبستی بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

ئازاد ساڵحیان تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، پاییزی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر   مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆرشی سەقزە بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و بێ رێزی بە رێبەری ئێران حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگاوە  بۆ ١٧ مانگ کەم کرایەوە رۆژی یەکشەممە ئازاد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە