هاووڵاتیەکی کورد لە قەزوێن لە سێدارە درا

هەنگاو: سێ حەفتە پێش و هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە قەزوین جێبەجێ کراوە.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٤٨

 

هەنگاو: سێ حەفتە پێش و هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە قەزوین جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی ڕێبەندانی ٢٨١٧/ ١١ فێوریەی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئاوایی تەرزیلوی ئورمیە لە بەندیخانەی چوبیندەرەی قەزوێن جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو کەسە “عەلی شەکوری” تەمەن ٢٥ ساڵان ڕاگێندراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی شەکوری ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراوە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا لە بەندیخانەی قەزوین ڕاگیرابوو و هەواڵی سێدارەکەی تا ئێستا میدیایی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە