هاووڵاییەکی خەڵکی مەهاباد حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا.

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٣:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣ی مەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”بێهام ئەلیاسی“ تەمەن ٢٥ ساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بێهنام ئەلیاسی شەوی شەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (٦ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار و لەماوەی ڕابردوودا، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئێستا ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە