هاوژینی چالاکێکی کرێکاری دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاوژینی چالاکێکی کرێکاری کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، دوایی بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:١٦

 

هەنگاو: هاوژینی چالاکێکی کرێکاری کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، دوایی بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە “پەرەستوو میرزایی” یان بانگهێشت و  پاشان دەستبەسەریان کرد.

پەرەستوو میرزایی هاوژینی زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری شاری سنەیە، کە ئێستا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی پەرەستوو میرزایی لەبەر دەست دا نیە.

زانیار دەباغیان ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستاش لە بەندیخانەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە