هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە، هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە، هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٥٥

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە، هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”عالەم کەریمی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

عالەم کەریمی تەمەن ٥٠ ساڵ ٩ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە