هاوڵاتییەکی بۆکانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی برایەکی گیانبەختکردووی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و ئێستا

٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٣٠ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکیان بە ناوی”عەلی جوزاک” دەستبەسەر کردووە و ئێستادا لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەک لە بەندیخانەی بۆکانەوە وێرای پشت راست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕایەگیاند، عەلی جوزاک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی براکەی بە ناوی ئەرسەلان جوزاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە.

ئەرسەلان جوزاک، پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی  زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو، کە ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ سپای پاسداران لە دەورووبەری شاری مەریوان گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە