هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی تەمەن ٤١ ساڵانی خەڵکی ئاوایی جاشێرانی شنۆ بە ناوی “عەلی ئیسماعیلی” کوڕی محەممەد لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران” بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

عەلی ئیسماعیلی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١١ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە