هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٣٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ڕەحیم ئەرشەدی“ و دەستبەسەریان کردووە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بە بی هەبوونی بەڵگەی یاسایی و لەکاتێکدا ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە لە خەودا بوون و هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕەحیم ئەرشەدی و بە جلی خەوەکانیەوە دەستبەسەریان کردووە.

ئەو هێزانە دوای دەستبەسەر کردنی ڕەحیم خانووەکەی و ئۆتۆمبێلەکەیان پشکنیوە.

ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”هێمن بایزیدی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە