هاوڵاتییەکی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر کرا، دەستبەسەر کرانی ٣٠ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی دوو حەفتەدا

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی .

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٥:١١

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٨)، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی ”ئەڵک“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە ”پەیمان محەمەی“ تەمەن ٢٧ ساڵیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کردووە.

دوایی چەند ڕۆژ دەستبەسەر کران، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەووە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا تەنها یەک کەسیان ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە