هونەرمەند ڕەزا نەزەری خەڵکی کامێران دەستبەسەرکرا

ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامێران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٠:٠٥



هەنگاو: سێشەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامێران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، ڕەزا نەزەری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ڕەزا نەزەری لەم ڕۆژانەی دواییدا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڕایگەیاند کە هەموو کۆنسێرتەکانی خۆی لە مانگی بەفرانباری ئەم ساڵ و هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە، لە بڵاوکراوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیبووی: " سەرتر لە هەر شتێک، خەڵکەکەم و وڵاتەکەم".
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە