هونەرمەندێکی کورد لەکاتی کۆڵبەری بریندار بوو

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی نۆدشە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی ڕووداوێکەوە بریندار بوو.

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٢٧


هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی نۆدشە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی ڕووداوێکەوە بریندار بوو.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هونەرمەندێکی خەڵکی نۆدشە سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ”فواد زیایی“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی قاچێکی شکاوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە کە لە ڕووی ناچارییەوە ڕووی لە کۆڵبەری هێناوە، لەکاتی خۆ دەرباز کردن لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەربووەتەوە و قاچی شکاوە.


فواد زیایی ناسراو بە فواد نۆدی، نزیکەی دوو دەیەیە لە لە بواری هونەر و گۆڕانی چالاکی دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە