هیزە ئینتزامییەکان لاوێکی کوردیان لە سەقز دایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: هێزە چەکدارەانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای سەرا، ئۆتۆمبێلی لاوێکی کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شۆڤێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٤٣

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای سەرا، ئۆتۆمبێلی لاوێکی کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شۆڤێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەمە (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لاوێکی کورد بەناوی "جەماڵ مەجیدی" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە جادەی سەقز بۆ  بۆکان کەوتە بەر دەستڕێژی گوللە و و بە سەختی بریندار کرا.

ئەو لاوە کوردە کە لاقی دوو گوللـەی بەرکەوتووە، بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هاوکات تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لەو لاوە کوردە و بریندار کردنی، تووڕەیی خەڵک و تێکهەڵچوونی لەگەڵ ئەو هێزانە لێکەوتۆتەوە کە دوو کەس لەو هێزانە بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە