هێرشی ئاسمانی سپای پاسداران بۆ سەر بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان

هەنگاو: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی سیدەکان سەر بە قەزای سۆران لە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.

١٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٦:٤٩

 

هەنگاو: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی سیدەکان سەر بە قەزای سۆران لە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٩ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی ”تەلان“ سەر بە شارۆچکەی سیدەکانیان کردە ئامانج و ئەو ناوچەیەیان بوردمان کرد.

ئەو هێرشانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە باخ و ڕەزی خەڵکی ناوچەکە کەوتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە