هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردەوە.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٢:٣٠

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٢ی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە پیرانشار و شنۆ، ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرزاییەکانی بەربەزین و تەلانیان بوردمان کرد.

هاوکات سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سپای پاسداران لە هێرشەکانی خۆی کەڵکی لە پێهپاد و مووشەک وەرگرتووە و چەند شوێنی ئەو کوێستانانەی بە مووشەک کردووەتە ئامانج.
لاپەڕەی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر تۆڕی کۆمەلایەتیی تویتەر هەواڵی ئەو هێرشانەی بڵاو کردووەتەوە.

ماوەی پێنج ساڵە کە بەشێک لە بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شوێنانە جێگیر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زیانە ماڵی و گیانییەکانی ئەو هێرشانە نەزانراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە