هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی حیزبە کوردستانییەکان

هەنگاو: فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران ئەمڕۆ چەندین جار بنکە و بارەکای حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٥٥


هەنگاو: فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران ئەمڕۆ چەندین جار بنکە و بارەکای حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و ئێستاش تۆپخانەکانی سپای پاسداران ئەو ناوچانە تۆپباران دەکەن.


بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانیان لە بەرزاییەکانی هەڵگورد لەنێوان پیرانشار و چۆمان کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان.


دوای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران، تۆپخانەکانی سپا کە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون، بە خەستی بەرزاییەکانی ئالانە و هەڵگورد تۆپباران دەکەن و ئێستاش درێژەی هەیە.


ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە پێشمەرگەکانی ئە وحیزبە زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام یەکێک لە بنکەکانی ئەو حیزبە زیانی زۆری پێگەیشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە