هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکان

هەنگاو: چەندین فڕۆکەی شەڕکەڕی ئێران بەبرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ئێستا

١٨ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: چەندین فڕۆکەی شەڕکەڕی ئێران بەبرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ئێستاش تۆپخانەکانی سپای پاسداران ئەو ناوچانە تۆپباران دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٩ی سێپتامبری ٢٠٢١) چەندین فڕۆکەی شەڕکەری ئەرتەشی ئێران سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و چەندین بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتیان لە بەرزاییەکانی هەڵگورد، بەربەزین و ئالانە بوردمان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دوای بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکان لەئێستادا تۆپخانەکانی سپای پاسداران خەریکە ئەو ناوچانە تۆپباران دەکەن.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر زیانی گیانی حیزبە کوردستانییەکان لە ئاکامی ئەو هێرشەدا لە بەر دەستدا نییە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦وە بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و شارەکانی پیرانشار و شنۆ جێگیر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە