هێزە ئنیتزامییەکان لە کرمانشان مێرمنداڵێکیان کوشت و یەکی دیکەیان بریندار کرد

هەنگاو: هێزی ئینتزامی کرمانشان لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و لەئاکامدا مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە گیانی لە دەس

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: هێزی ئینتزامی کرمانشان لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و لەئاکامدا مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزی ئینتزامی جێگیر لە پایگای دەوڵەت ئاوای کرماشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ”پژۆ ٤٠٥“یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەواڵنێری هەنگاو لە کرماشان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”ئەشکان عەزیزی“ بووە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانیش بە ناوی ”بورهان عەزیزی“ بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بورهان عەزیزی چووەتە کۆما و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.

ئەو دوو مێرمنداڵە خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بوون و هیزە ئینتزامییەکان بە بیانووی ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان پڵاک (ڕەقەم)ی نیە تەقەیان لێیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە