هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی پیرانشار، کۆڵبەرێک کە باوکی چوار منداڵ بوو، کوژرا.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٨:١١

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی پیرانشار، کۆڵبەرێک  کە باوکی چوار منداڵ بوو، کوژرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ سێ شەمە (۱۱ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ۱ی مەی ٢٠١٨)،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانەکانی قەندیل تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک لەسەر ئەسپەکەی بەربوویەوە و گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی (تاهیر حیکمەتی) و تەمەن ۳۳ ساڵ راگەیاندووە کە باوکی ٤ منداڵ بووە.

بە پشت بەستن بە ئامای تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای مانگ مای ۲٠۱۷ی زاینییەوە هەتا سەرەتای مانگی مای ۲٠۱۸، سەرجەم ۲۱٠ کۆڵبەر و کاسبکار بوونەتە قوربانی کە لە کۆی ئەو ژمارەیە ٦٠ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە