هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٦ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کرد

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٠٤

 

هەنگاو: لانیکەم ٦ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، کاتژمێر ٦ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ( ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٦ آوریلی ٢٠٨)، ، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لانیکەم ٦ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە پیرانشارەوە ڕایگەیاند، ئەم کۆڵبەرانە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. 

ناسنامەی چوار کەس لەو کۆڵبەرانە کە ئەندامی یەک بنەماڵەن بۆ هەواڵنێری “هەنگاو” ڕوون بووەتەوە.

عەلی، محەممەد، ئیبراهیم و لوقمان قادری، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە دەستبەسەرکراوانە ڕاگەیەندراوە.

ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە کە لانیکەم دوو کەسن، هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە