هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران، خوێندکارێکی مەهابادییان دەستبەسەر کرد

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هێرش کرایە سەری و دەستبەسەر کرا.

١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هێرش کرایە سەری و دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شەوی پێنج شەممە (٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٩ ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی خوێندکارێکی کورد لە شاری مەهاباد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە مەهابادەوە ڕایگەیاند، هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعات بە جلوبەرگی ئاساییەوە (لیباس شەخسی) هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم خوێندکارە کوردە. 

ناسنامەی ئەم خوێندکارە کوردە "ڕەزا ڕەشید" کوڕی عوسمان ئاشەوانە ڕاگەیەندراوە کە باوکیشی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی مەهابادە.

لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم خوێندکارە کوردە، خەڵکی گەڕەک بەمەبەستی پێشگرتن بە دەستبەسەرکرانی هەوڵێکی زۆریان داوە، بەڵام دواجار هێزەکانی حکوومەت زۆرتر دەبن و ئەم هاووڵاتییە کوردە دەستبەسەر دەکەن.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو و هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە