هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بریندار کرد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە تەقەی لێکراوە و لاقی ڕاستی بریندار کراوە.

١٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٢:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە تەقەی لێکراوە و لاقی ڕاستی بریندار کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزەکانی کەڵانتەری ١٨ لە گەڕەکی نایسەری سنە بێ ڕێزییان بە خاوەن دووکانێک کردووە کە ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارام ئەحمەدی” کردووە کە شۆفیری تاکسی بووە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە بە بێ ڕێزی کردنی ئەو هێزانە بە خاوەن دووکانەکە و لە ئەنجامدا لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەدرێژەدا وتی: دوای ئەوەی کە پەیوەندی بە هێزە ئینتزامییەکان کراوە و هاتوونەتە نەخۆشخانەی کەوسەر ڕاپۆرتەکەیان لە سەر پارچەیەک مقەوا نووسیوە و بە ئەحمەدیان وتووە”بڕۆ شوکری خودا بکە کە سەرتیان نەکردووەتە ئامانج”.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە