هێزە ئەمنییەکان کاسبکارێکیان لە قەسری شیرین بریندار و یەکێکیان دەستبەسەر کرد

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەکانی قەسری شیرین تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤێرەکەیان بریندار کرد.

٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٣٢

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەکانی قەسری شیرین تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤێرەکەیان بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٠(، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە و شۆڤێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ”مەزهەر سەید ڕوستەمی“ کوڕی عەلی و خەڵی گوندی ”ڕەجەبی تاوگۆزی“ سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووە وئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەروەها، یەکێکی دیکە لە سەرنشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناوی ”فاتێح میرزایی“ خەڵکی گوندی ”مەیدان نمەک“ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە