هێزە ئەمنییەکانی سنە پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمیناریکی تایبەت بە منداڵان گرت + وێنە

هەنگاو: هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی شاری سنە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی شاری سنە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی ” تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی مندڵان“ گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ئێران پێشیان بە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی ” تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی مندڵان“ گرت کە بڕیار بوو لە هۆڵی کۆمەڵەی فەرهەنگی فەجر بەڕێوە بچێت و بەشداربوانیان بە زەبری هێز بڵاوە پێکرد.

ئەو سمینارە لە ژێر ناوی ” تاووتوێی دۆخی کۆمەڵایەتی منداڵان“ و لەلایەن کۆمەڵەی داکۆکی لە منداڵانی کر و شەقام ڕێک خرابوو کە هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت و یەک کاتژمێر پێش دەستپێکردنی سمینارەکە، هەڵیان وەشاندەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان هۆڵی بەڕێوەچوونی سمینارەکەیان گەمارۆ داوە و بە زەبری هێز خەڵکەکەیان بڵاوە پێکردووە.

پێش گرتن بەو سمینارە لە کاتێکدا بووە کە بەڕێوەبەرەکانی  مۆڵەتی یاساییان لە ئیدارەی ئیرشادی سنە وەرگرتبوو و هۆڵەکەش هەر بە هاوئاهەنگی ئەوان وەرگیرابوو.

ئەو سمینارە بڕیار بوو کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە سەر چۆنێتی پەرەسەندی دیاردەی مندڵانی کار و شەقام کاریگەری توندوتیژی زارەکی و هەڵسووکەتی تونوتیژ لەسەر منداڵان بەڕێوە بچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە