هێزە ئەمنییەکانی سەقز پێشیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی چالاکێکی سیاسی گرت

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دوای ئەوەی چالاکێکی سیاسی خەڵکی ئەو شارە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کرد، پێشیان

٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دوای ئەوەی چالاکێکی سیاسی خەڵکی ئەو شارە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کرد، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆی ئەو چالاکە سیاسییە گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٢١ی مارسی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەیزوڵڵا بەرایی” و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی جەماڵ میرزایی چالاکی سیاسی کورد کە ڕۆژی دووشەممە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کردبوو، گرتووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی میرزادە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەیزوڵڵا بەرایی زاوای گەورەی ئەو بنەماڵەیە و ناوبراویان لەگەڵ سێ خۆشی جەماڵ میرزاده بە ناوەکانی “زارا (هاوژینی فەیزوڵڵا)، کولسوس و سوعدا میرزادە”یان لەگەڵ خۆیان بردووە و دوای چەندین کاتژمێر لێرپرسینەوە بە نووسراوە بەڵێنییان لێوەرگیراوە کە نابێت هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببەن و دواتر ئازاد کراون.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرابێت لە درێژەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی سەرەخۆشی هەموو بەشداربوانیان بڵاوە پێکردووە و بنەماڵەی کۆچکردوویان ناچار کردووە کە هەموو وێنە و پارچە نووسراوەکان دابگرن.

جەماڵ میرزاده  تەمەن ٥٥ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە