هێزە ئەمنییەکانی ئێران کچێکی ٨ ساڵانی کوردیان کوشت

هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، کچێکی تەمەن ٨ ساڵ کوژرا و

١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:٠٢

 

هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، کچێکی تەمەن ٨ ساڵ کوژرا و خۆشکەکەشی بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ )١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە سنووری شاری زەنجان تەقەیان لە ئیۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کورد کردووە و کچە ٨ ساڵەکەی ئەو بنەماڵەیە “بە ناوی “مەزگین پڵەنگی” بە هۆی بەرکەوتنی گوللە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، خۆشکی مەزگین بە ناوی “فەلەک پەڵەنگی” کە تەمەنی ١٦ ساڵە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینزاتمییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک لە پشتەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم بنەماڵەیە (دایک، دوو کچ و کوڕەکەی) کە لەجۆری پژۆ ٤٠٥ بووە کردووە.

ئەم بنەماڵەیە خەڵکی گوندی “مەلا حەسەن” سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیە بوون و بە مەبەستی سەردانی خزمێکیان بەرەو تاران چوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە