هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵیان کوشت

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٢٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل هەڵکەوتوو لە سنووری پیرانشار، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵەی ”حاسڵ بادبەرین“ کوڕی خدر و دانیشتووی گوندی ”ترکەش“ سەر بە شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ وریاکردنەوەیەک ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا بەهۆی ویکەوتنی چەندین گوللە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٦ کۆڵبەری کورد کوژراون و یان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە