هەنگاو ناسنامەی هاووڵاتییەکی کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی بەخت کردووە ئاشکرا دەکات

هەنگاو: دوای تێپەڕینی نزیک بە ٣ مانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هەنگاو ناسنامەی هاووڵاتییەکی کورد ئاشکرا دەکات ک

٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی نزیک بە ٣ مانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هەنگاو ناسنامەی هاووڵاتییەکی کورد ئاشکرا دەکات کە لە خۆپێشاندانەکانی شاری تاران گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری تاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە کە لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵانە “فەرزاد کەمانگیر” ڕاگەیەندراوە. یەکێک لە هاوڕێیانی فەرزاد هەواڵی گیان لە دەست دانی فەرزادی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕێکەوت و شوێنی کوژرانی فەرزاد کەمانگیر بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام هەوڵ دەدەدەین کە لەداهاتوویەکی نزیکدا زانیاری وردتر لەوبارەوە بڵاو بکەینەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە