هەنگاو ناسنامەی ١١ کەس لە گیانبەختکردوانی شاری کرماشان ئاشکرا دەکات

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرماشان لە ماوەی حەفتەی ڕابروودا، دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار کراون.

٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٣٧

 

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرماشان لە ماوەی حەفتەی ڕابروودا، دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵووەر ٢٧١٩(١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)ی گەرەکی دەوڵات ئاوای شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی روانسەر بە ناوی “حیسام بارانی ڕااد” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حیسام بارانی ڕاد، خەڵکی گوندی خانیلەی روانسەر بووە و ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و بە خاک سپاردنەکانی لە گوندی تەم تەمی ئەو شارە بەڕێوەچووە.

هەروەها خوشکەزایەکی تەمەن ١٥ ساڵی ناوبراو بە ناوی “ئارمین قادری”  هەمان ڕۆژ لە گەڕەکی دەوڵەتئاوا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، هەمان ڕۆژ لە گەرەکی مەسکەنی کرماشان، هاووڵاتییەک بە ناوی “بەهمەن عەزیزی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە سەرر ماڵی بەهمەن عەزیزی و هەوڵی دەستبەسەرکردنیان داوە کە بە هۆی ئەوەیکە بەهمەن خۆی ڕادەست نەکردووە، داویانەتە بەر گوللە و کوشتوویانە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە شاری کرماشان بە هەنگاو گەیشتووە، لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە ٢٨ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مەزهەر زەهیری ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا (خەڵکی مەریوان) ٦_ عەبدوڕەحمان شیرزادی ٧_ سەجاد باقری ٨_ مستەفا فەرزامی ٩-حیسام بارانی ڕاد ١٠- ئارمین قادری ١١- بەهمەن عەزیزی


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە