هەنگاو ناسنامەی ٥ کەس لە گیراوانی ڕوانسەر ئاشکرا دەکات

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە کە کەسێکان ژنە لە

١٠ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٠٤

 

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە کە کەسێکان ژنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەفەسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی حەسەن مەلەکی، دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی ٥ کەس  دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شـێوەی خوارەوەیە؛

حەبیب ئەحمەدی ، سادق ئەحمەدی (کوڕی حەبیب)، فەرشاد مەحموودی، ناسر محەمەدی و جەلال بابایی.

هەروەها کچی حەبیب و زاواکەشی گیراون و سەرجەم دەستبەسەر کراوەکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە.

شەوی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، چەند چەکداری نەناسراو ئەفسەریکی پایەبەرزی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیان بە ناوی حەسەن مەلەکی لە شاری ڕوانسەر دایە بەر دەستڕیژی گوللە و کوشتیان.

ئەم شەپۆلە دەستبەسەر کرانە لە حاڵێکدایە کە گروپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە کۆمەڵەیە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەرپرسیارێتی کوشتنی حەسەن مەلکی بە ئەستۆ گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە