هەنگاو ناسنامەی ئەو بەندکراوەی لە کرماشان لەسێدارە درا ئاشکرا دەکات

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان لەسێدارە دراوە کە هەنگاو پاش سێ ڕۆژ بۆ یەکمجار ناسنامەی ئاشکرا دەکات.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٠٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان لەسێدارە دراوە کە هەنگاو پاش سێ ڕۆژ بۆ یەکمجار ناسنامەی ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی جەعفەر حوسێنی خەڵکی شاری هەرسین و دانیشتووی کرماشان ڕاگەیاندووە.

جەعفەر حوسێنی ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارە دانی ئەو بەندکراوە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکی حکومەتی بڵاو نەبووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە هەتا ئێستا، حوکمی سێدارەی ١١ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست بەسەریاندا سەپاوە، لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە