هەنگاو هەواڵێکی میدیا حکوومەتییەکان لەسەر کچە ئیلامییەکە بە درۆ دەخاتەوە

هەنگاو: دوای میدیایی کردنەوەی هەواڵی بەشوودانی زۆرەملی کچێکی تەمەن ١١ ساڵی ئیلامی لە بری قەرزی باوکی بە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هەنگاوەوە، میدیا حکوومەتی

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٠٩

 

هەنگاو: دوای میدیایی کردنەوەی هەواڵی بەشوودانی زۆرەملی کچێکی تەمەن ١١ ساڵی ئیلامی لە بری قەرزی باوکی بە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هەنگاوەوە، میدیا حکوومەتییەکان و چەندین کەسایەتی حکوومی ڕایانگەیاند کە ئەو پیاوە دەستبەسەر کراوە، هەواڵێک کە هەنگاو ڕەدی دەکاتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، سەفدەرعەلی ڕەزایی هاووڵاتی تەمەن ٥٠ ساڵەی ئیلامی کە لە بری ١٥ میلیۆن تمەن قەرز کچێکی تەمەن ١١ ساڵی بەناوی ڕەهای لە خۆی مارە کردبوو، دەستبەسەر کراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە و بەدواداچوونی هەنگاو دەرکەوت کە سەفەر عەلی دەستبەسەر نەکراوە و تەنیا لەلایەن پایگای هەلیلانەوە بانگ کراوە و ئەویش هێندێک بەڵگەی خستووەتە ڕوو کە کاری ئەو یاسایی بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای بە درۆ خستنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو کارە بە بەمەبستی ظەواشەکردنی خەڵک بڵاو کراوەتەوە هەر وەک ئەوەی کە ڕایانگەیاند کە تەمەنی ناوبراو ٤٤ ساڵە، لەحاڵێکدا ناوبراو ٥٠ ساڵەیە.

سەفدەرعەلی دیسان دووپاتی کردووەتەوە کە تەنیا لە حاڵێکدا حازرم ڕەها تەڵاق بدەم کە پارەکەی خۆم وەربگرمەوە و بە پێی یاسا کەس ناتوانێت بە زۆر تەڵاقی بدات پێم. ڕەهای تەمەن ١١ ساڵ ئێستا لە ئیدارەی بێهزیستی ئیلام ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە