هەنگاو هەواڵێکی ناوەندە حکوومییەکانی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی گرووپێکی سەر بە حیزبە کوردستانییەکان بە درۆ دەخاتەوە

هەنگاو: میدیا حکووومەتییەکانی ئێران ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گرووپێکی تیرۆرستی (مەبەست حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران) یان کە ویستوویانە لە

١٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢١:٠٢

 

هەنگاو: میدیا حکووومەتییەکانی ئێران ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گرووپێکی تیرۆرستی (مەبەست حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران) یان کە ویستوویانە لە ڕۆژی قودس (دوایی هەینی مانگی ڕەمەزان کە ئێران بە ڕۆژی قودس ناوی دەبات) کردەوەی تیررۆریستی ئەنجام بدەن، دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٣١ی مەی ٢٠١٩)، دەنگ و ڕەنگی ناوەندی پارێزگای سنە، بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک، ڕایگەیاند کە گروپێکی سێ کەسی دژە شۆرش (مەبەست حیزبە کوردستانییەکان) دوای شوێن پێ هەڵگیرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

بەرپرسێکی سەربازی لەمبارەوە دەڵێت کە، ئەو کەسانە ویستویانە لە ڕۆژی قودس کردەوەی خراپکارانە ئەنجام بدەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وێرای ڕەدکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون پێشمەرگەی هیچ حیزبێک نەبوون و ١٠ ڕۆژ پێش لە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە دەستبەسەر کراون.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت کە ئەو سێ کەسە بەناوەکانی ”سەلاح ساعیدی“،“ داوود ئەحمەدی“ و ”حەیدەر ساعیدی“ ڕۆژی چوارشەمممەی حەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتی (١ی جۆزەردان / ٢٢ی مەی) لە گوندی گاوەرە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون.

ئەو هێزانە دواتر هاوژین سەرمەستی ژنی سەلاح و ژنبرا تەمن ١٥ ساڵەکەیان بە ناوی ”سەربەز سەرمەستی دەستبەسەر کردووە و ئەو سێ کەسە دواجار ڕۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ئێستا تەنیا داوود و حەیدەر دەستبەسەرن.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کردنی گرووپێک کە ویستوویانە لە ڕۆژی قودس کردەوەی تیرۆرسیتی ئەنجام بدەن لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە، هەنگاو بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر، فەیسبووک و کەناڵی تێلگرامی هەنگاو ڕایگەیاند کە ناسنامەی ئەو گیراوانە و ڕێکەوتی دەستبەسەر کرانیان بڵاو دەکاتەوە.

دوو کاتژمێر دوای بڵاو کردنەوەی ئەو پەیامەی هەنگاو و لەو ڕووەوە پێشتر هەواڵی دەستبەسەر رکانی ئەو سێ کەسە لە هەنگاو بڵاو کرابوویەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران نەیاندەتوانی بیسەلمێنن کە ئەو سێ کەسە لە ڕۆژی قودس دەستبەسەر کراون، پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی شارامفەری سپای پاسداران لە شاری سنە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و بە فەرمی ڕایگەیاند بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کردنی گرووپێک کە ویستوویانە لە ڕؤژی قودس هیرش بکەنە سەر خەڵک دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە